کوردپرێس:
سەرکەوت شەمسەدین لەمیانەى بەشداریکردنی لە بەرنامەى تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاند، یەکێتى و پارتى نایانەوێت مەلەفى نەوت و داهاتى ناوخۆ هەڵبدرێتەوە، چوونکە لە قازانجیان نییە.
ئەوەشی وت، یەكێتی و پارتی مامەڵەی نادروست لەگەڵ کەرتی نەوتی هەرێمدا دەكەن و حزبەكانی تریش بێدەنگن لێی.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند،، یەكێتی و پارتی لە بەغدا شەڕ ناكەن بۆ باشكردنی بژێوی خەڵك، بەڵكو شەڕی پۆست دەكەن. وتیشی، بە هیچ شێوەیەک نابێت هاوڵاتییانى هەرێم بکرێنە قوربانى ململانێ سیاسییەکانى بەرپرسان.
ئەوەشی خستە ڕوو، ملیارەها دۆلار لە سندوقی خانەنشینی لە هەرێمدا هەبووە یەكێتی و پارتی بردوویانە و هیچی تیا نەماوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment