کوردپرێس:
بە گوێرەی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى ئه‌ركى تازه و ده‌ستبه‌كاربوونى له جێنین هێنیس پلاسخەرد كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دووپاتكرده‌وه.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگى ته‌واوكردنى كابینه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى عێراق و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر-به‌غدایان تاوتوێكرد و جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنیان به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خۆشحاڵى خۆیان به باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر- به‌غدا ده‌ربڕى و هاوئاهەنگی و هاوكاریى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عێراقیان به‌پێویست زانى، به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 كه ماوه‌یه‌كه ناسه‌قامگیریى ئه‌منى له‌و ناوچانه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
تاوتوێكردنى پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگى هاوئاهەنگی و هاوكاریى نێوان داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment