پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش پێکدێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكی نێوان به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ به‌غدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر رێگری كردن له‌ دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش و پێكهێنانی چه‌ند ناوه‌ندێكی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌ نێوانیان رێككه‌وتن.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و به‌ سه‌رپه‌رشتیی عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌رگریی عێراق ئه‌نجام درا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌نێوان لێژنه‌ سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو".

وه‌ك راشیگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ خرایه‌ به‌ر باس، كه‌ پێشتر له ‌نێوان سوپاسالاری عێراق و سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا بوو".

به‌یاننامه‌كه ئاشكراشي كرد "كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ده‌ركردنی ژماره‌یێک راسپارده‌ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی چه‌ند ناوه‌ندێكی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كۆتایی هات، به‌شێوه‌یێک كه‌ رێگه‌ به‌ دزه‌كردنی تیرۆریستان نه‌درێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌ كه‌رته‌كانی سه‌ربازیی عێراق بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن".

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50598

Your Comment

You are replying to: .
captcha