ڕووسیا دەستوەردان ناکات لە گرژیی نێوان تورکیا و کوردانی سووریا

بەشی جیهان- تەیموور ئخمتوف دەڵێت: ڕووسیا تەنها چاودێریی دۆخی باکووری سووریا دەکات و خۆی دەبوێرێت لە دەستوەردان لە گرژییەکانی نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا بەردەوام هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە کوردەکانی سووریا لە باکووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە دەر دەکات و پاش بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا، هەڕەشەکانی تورکیا چووەتە قۆناخی جێبەجێ کردنەوە و سوپای ئەو وڵاتە کەرەستەی سەربازی و هێزی بەرەو ناوچەی باکووری سووریا جووڵاندووە.

لە لایەێکی دیکەوە ڕووسیا بە بۆنەی کارتێکەرییێک کە لە پڕۆسەی قەیرانی سووریادا هەیەتی یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانە. ڕووسیا لە کاتی هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین لە باکووری خۆرئاوای سووریا چرای سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد و لە دژی کوردەکان جووڵایەوە و چاودێرانی خۆی لە عەفرین کشاندەوە.

تەیموور ئخمتوف کارناسی پرسەکانی تورکیا و سووریا لەبارەی ڕۆڵی ڕووسیا لە ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی تورکیا و هێزە کوردەکانی سووریا لە باکووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە بە ڕۆژنامەی نزاویسیمایا گازت-ی ڕووسیای وتووە: ڕووسیا نایەوێت دەستوەردان لە گرژییەکانی نێوان تورکیا و کوردانی سووریا بکات و بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیی نێوانیان هەوڵ نادات.

ناوبراو زیادی کرد ڕووسیا تەنها چاودێریی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکات.

ئەو کارناسە لەبارەی ئامانجی تورکیا لە داخڵ بوون بە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا وتی: تورکیا بەنیازە پەرژینێک لە نێوان وڵاتەکەی و سووریا لە سنوورەکانیدا دروست بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50575

Your Comment

You are replying to: .
captcha