بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەنێو کۆبوونەوەکەدا یەکێتی پێشنیازی خۆپیشاندان و مانگرتنی کوردانی کەرکووکی خستووەتە بەردەم حیزبەکان. لە راگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەمووان کۆک بوون لەسەر کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی سەربازی و کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
هەموو بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەوە کۆک بوون، هەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی بدرێ، بۆ ئەوەش پێشنیاز کراوە شاندێک لە حیزبەکانی کەرکووک سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بکەن و نێوەندگیریان بن لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان و رێککەوتنیان لەسەر پرسی کەرکووک.
پارتی کە لایەنێکی سەرەکی نێو پێکهاتەی فراکسیۆنی برایەتی پێکدەهێنن، لەسەر بڕیاری بایکۆتی پرۆسەی سیاسی لە کەرکووک سوورن، ئەو حیزبە لەسەر ئاستی باڵا هەوڵەکانیان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک دەست پێکردووە، بەڵام هێشتا ئەنجامی هەوڵەکان ئاشکرا ناکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment