هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌ی داعش له‌ مه‌خموور بۆردومان ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئاشکرای کرد که‌ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان چه‌ند حه‌شارگه‌ و مۆڵگه‌یێكى چه‌كدارانى داعشیان له‌ چیاى مه‌خموور و ده‌وروبه‌رى بۆردومان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌ داعش به‌ پشتگیریی تۆپهاوێژه‌كانیان چه‌ند مۆڵگه‌یێكى چه‌كدارانى داعشیان له‌ چیاى مه‌خموور بۆردومان كردوووه‌.

ئه‌وه‌ش ڕوون کراوه‌ته‌وه‌ که‌ بۆردومانه‌كه‌ ئه‌و توونێل و ئه‌شكه‌وت و ناوچانه‌ی كردۆته‌ ئامانج كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێن.

ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئاشكراشی كردوووه‌ که‌ بۆردومانه‌كه‌ به ‌گوێره‌ى زانیاریی وردى هه‌واڵگرى ئه‌نجام دراوه‌ و هاوپه‌یمانان به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی داعش و فراوانبوونی جموجوڵه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردومان كردوووه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش چه‌ند جارێک ئه‌و ناوچانه‌یان بۆردومان كردبوو.

به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌كه‌ تا ئێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه ‌و بڕیاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جموجوڵه‌كانی داعش بۆردومانه‌كان له‌ چیای قه‌ره‌چوغ به‌رده‌وامی هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50572

Your Comment

You are replying to: .
captcha