به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حما خه‌لیل قایمقامی قه‌زای شنگال له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "داوا له ھاوپه‌یمانان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ده‌که‌ین بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه شنگال جینۆساید نه‌کرێته‌وه چوونکه جینۆسایدی شنگال ھاوشێوه‌ی ھێرشی داعش له ٣-٨-٢٠١٤ به‌رده‌وامه به‌ڵام به شێوازی جیاجیا و چیدی له‌لایه‌ن لایه‌نه ساسییه‌کانه‌وه کڕین و فرۆشتن به شنگال نه‌کرێت چوونکه زۆرێک له‌وانه شه‌رعی نین و بازرگانی به خه‌ڵکی شنگاله‌وه ده‌که‌ن و ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان ده‌که‌ن، کاتێک ڕێگا کرایه‌وه، دڵخۆش بووین و ھیوامان بۆ گه‌ڕایه‌وه به‌ڵام ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن بێھیوامان ده‌که‌ن و خه‌ڵکیش چیتر ناتوانن له ناو چادره‌کاندا بژین و ژیانی خه‌ڵکی شنگال زۆر سه‌خته."
مه‌حما خه‌لیل گوتیشی: "داوا له مه‌سعوود بارزانی ده‌که‌ین وه‌کوو چۆن له ھه‌موو خه‌ڵکی عێراق بوووه‌ته خاوه‌ن، کارێکیش بۆ ڕزگارکردنی شنگالییه‌کان بکات، ئه‌وانه‌ی له ناو چادرن و ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چوونکه دۆخیان خراپه و ئه‌گه‌ر وا بڕوات ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاویشنه‌ته‌وه ئاواره ده‌بنه‌وه بۆیه حکوومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی نێوخۆی مووسڵ و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ده‌بێ ئه‌رکی ده‌ستووری و یاسایی‌ی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن و مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بکرێت و بگه‌رێینه‌وه بۆ سه‌ر ھه‌رێمی کوردستان چوونکه به پێی مێژوو ئێمه به‌شێکی دانه‌بڕاوین له ھه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌رنا خه‌ڵکی شنگال داوا ده‌کات ڕزگار بکرێن و چیدیتر جینۆساید نه‌کرێن و ڕاسته‌وخۆ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان."
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "مادام حکوومه‌تی عێراق ھیچمان بۆ ناکات، داوا له حکوومه‌تی ھه‌رێم و مه‌سعوود بارزانی ده‌که‌ین ئێمه ڕزگار بکرێین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر ھه‌رێمی کوردستان."
وه‌یس نایف سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگالیش له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا گوتی: "ته‌نیا کردنه‌وه‌ی ڕێگا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه و پێویسته ڕێگا ئه‌منییه‌تی ھه‌بێت و ھێزی ھاوبه‌ش دروست بکرێن و ھێزه ناشه‌رعییه‌کانیش ده‌ربکرێن، ئه‌گه‌ر وا نه‌کرێت، به‌و شێوه‌یه خه‌ڵک ناگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر ھێزی ھاوبه‌ش نه‌چێته شنگال 20%ی خه‌ڵکیش ناگه‌ڕێنه‌وه بۆیه داوا له مه‌سعوود بارزانی ده‌که‌ین باشترین بژارده ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment