به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسماعیل ڕه‌سووڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتی: له ڕۆژی 28ی 11ی 2018ه‌وه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان پێشكه‌شی كۆمه‌ڵ كردوووه و كۆتاییمان به كار كردن له ڕیزه‌كانی ئه‌و حزبه هێنا.
ناوبراو وتیشی: ئه‌مه دووه‌م جاره نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، جاری یه‌كه‌م له مانگی 22ی 3ی ئه‌مساڵ ده‌ستمان له كار كێشایه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌وان به فه‌رمی قبووڵیان نه‌كردوووه به‌ڵام ئێمه كۆتاییمان به كار كردن له ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێناوه.
ئیسماعیل ڕه‌سووڵ ڕایگه‌یاند: "تا ئێستا من و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی به ناوی سه‌عد هه‌ركی ده‌ستمان له كار كێشاوه‌ته‌وه به‌ڵام بارودۆخه‌كه زۆر باش نییه و ژماره‌یێكی زۆر كارگێڕ و ئه‌ندام و كادیری دیكه‌ش هه‌ن و پێده‌چێت ئه‌وانیش ده‌ست له كار بكێشنه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی هۆكاری بڕیاره‌كه‌یان وتی: له ئێستادا نامانه‌وێت زۆر قسه له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مان بكه‌ین به‌ڵام به شێوه‌یێكی گشتی پێشێل كردنی په‌یڕه‌وی حزب و پابه‌ند نه‌بوون پێیه‌وه هۆكاره‌كه‌یه‌تی و له داهاتوودا ورده‌كاریی زیاتر باس ده‌كه‌ین.
ئیسماعیل ڕه‌سووڵ كه پێشتر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵ بوووه، ده‌ڵێت: "ڕه‌نگه تۆمه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ هه‌ڵببه‌سترێت كه بچینه حزبی دیكه‌وه به‌ڵام ئێمه ناچینه ناو هیچ حزبێک".
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment