کوردپرێس:
"موراد ئەحمەو" ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی مەنبەج گفتوگۆی لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس کردووە و هەواڵی دەستپێکردنی شەڕی نێوان کوردەکان و تیرۆریستانی پشتیوانیکراوی تورکیای ڕەت کردەوە و گوتی: دۆخی مەنبەج ئارامە و شەڕ و پێکدادان لەو ناوچەیە ڕووی نەداوە.
ناوبراو زیادی کرد: هەموو ئەو دەنگۆیانە تەنها پڕوپاگەندەی میدیاکانی تورک و تیرۆریستانی سوپای ئازادە و مەبەستیانە بە هەواڵی درۆ ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندن لە مەنبەج دروست بکەن.
ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەهاش ڕەتی کردەوە هێزەی دەوڵەتی سووریا هاتبێتە نێو مەنبەج و لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: تا ئەم کاتەش هێزی پاراستنی مەنبەج کە لەئەنجومەنی سەربازیی شارەکە پێکهاتووە ئەرکی پاراستنی مەنبەجی لە ئەستۆیە و هێزی دەوڵەتی ناوەند نەهاتوونەتە مەنبەج.
ئەوەش لە کاتێکدایە میدیاکانی تورکیا ئیدعایان کردبوو کە ملیشیا تیرۆریستەکانی سوپای ئازادی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت هاتوونەتە مەنبەج و چەند هەواڵێکی دیکەش باس لەوە دەکەن کە 40 ئوتۆمبیلی سوپای سووریا و ڕووسیا گەشتوونەتە مەنبەج.
Your Comment