خولووسی ئاکار: هه‌موو شتێک بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پلانی بۆ دانراوه

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاماژه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی گریمانه‌کراوی سوپای ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "هه‌موو شتێک بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ پلان و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی گریمانه‌كراو بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات ڕای‌گه‌یاند: "هه‌موو شتێک بۆ ئۆپه‌راسیۆن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پلان و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه‌ و هه‌موو كاره‌كان به ‌گوێره‌ی كات و گونجانی كاره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێککه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت. ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوون ده‌ریخست که‌ ته‌نانه‌ت له‌ دژوارترین بارودۆخیشدا خه‌ڵکی سڤیل و مرۆڤه‌ بێتاوانه‌کان، ئاسه‌واری کۆنینه‌ و مێژوویی و شوێنه‌ پیرۆزه‌کان ده‌پارێزرێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیش دوا بکه‌وێت."

خولووسی ئاكار له‌باره‌ی سه‌ربازیی یه‌ک شێوه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت: "له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی هه‌میشه‌ییداین و کاره‌کان به ‌وردی و هه‌ستیارانه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چێت".

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50542

Your Comment

You are replying to: .
captcha