بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، لەگەڵ فراکسێونی یەکێتی پێشوازییان لە شاندی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کردووە کە پێک هاتبوون لە فەلکناس ئوکا پەرلەمانتاری HDP نوێنەری باتمان، هودا کایە پەرلەمانتاری HDP نوێنەری ئیستانبوڵ، حەسەن ئۆزگونێس پەرلەمانتاری HDP و نوێنەری شرناخ ومورات پێگنی پەرلەمانتاری HDP و نوێنەری ئیزمیر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بڕوابوونی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بە دیموکراسی، مافی گەلان و بەردوامبوونی خەباتی فراکسیۆن لەسەر هێڵی نەتەوەی و یەکڕیزی ماڵی کوردی لە هەر چوار بەشی کوردستان کرایەوە".
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەوەشی خستوەتەڕوو، دواتریش هەردوولا باسیان لە ڕەوشی مرۆی و ئاسایشی کەمپی مەخموور و خەڵکی شنگال کردووە و جەختیان کردەوە لەوەی پێویستە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و سیڤیل پارێزراوبێت.
Your Comment