به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند که ڕۆژی دووشه‌ممه 24ی کانوونی یه‌که‌می 2018 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ى عێراق کرا بێ ئه‌وه‌ی هیچ له مافه‌کانی کوردی تێدا جێبه‌جێ کرابێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد که کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕۆژی هه‌شتی مانگی داهاتوو دوا خرا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى: وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان نامه‌یێکیان ئاماده کردوووه بۆ ئه‌وه‌ی بینێرن بۆ حکوومه‌تی هه‌رێم که پابه‌ند بێت به ناردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا حکوومه‌تی عێراق 9 تریلیۆن و 700 ملیار دینار که ده‌کاته ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 12.67%ى بودجه‌ى عێراق بۆ هه‌رێم بنێرێت.
ناوبراو ده‌شڵێت: زیادکردنی پشکی به‌شه‌بودجه‌ی کورد له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه بۆیه ئێمه ناتوانین هیچ بکه‌ین به‌ڵام وه‌زیری دارایی که‌مته‌رخه‌م بوووه و ئه‌و به‌رپرسیاره له‌و به‌شه بودجه‌یه‌ى بۆ کورد دیاریی کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment