ناسا: کاریگه‌رییه‌کانی دیارده‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رکه‌وتوون

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- دیارده‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وا ئه‌و دیارده‌یه‌یه‌ که‌ ساڵ له‌ دوای ساڵ کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌رده‌که‌ون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی ناسای ئه‌مریکی ده‌ڵێت: به‌ درێژاییی مێژوو گۆڕانکاری له‌ که‌شوهه‌وای زه‌ویدا هه‌بوووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بیندرێت جیاوازه‌ چوونکه‌ ده‌کرێت مرۆڤ له‌ زیاتر له‌ 95%ی ئه‌م دیارده‌یه‌ی ئێستا به‌رپرس بێت.

ناسا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون هه‌ن که‌ کاریگه‌رییه‌کانی دیارده‌ی گۆڕانی که‌شه‌هه‌وا ده‌رده‌خه‌ن.

به‌ڵگه‌کانی ناسا بۆ ده‌رکه‌وتنی دیارده‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وا

- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جیهان

- گه‌رمبوونی زه‌ریا و ده‌ریاکان

- تواندنه‌وه‌ی سه‌هۆڵ و به‌فری ناوچه‌ سارده‌کان

- که‌مبوونه‌وه‌ی به‌فربارین

- زیادبوونی ڕووداوه‌ سرووشتییه‌کان

ناسا ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌کات که‌ زانایان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی مرۆڤ سه‌ره‌کیترین هۆکاری دیارده‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وان و ئه‌گه‌ریش چاره‌سه‌رێکی خێرا نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا له‌ ماوه‌ی ساڵان و ده‌یه‌کانی داهاتوودا کاریگه‌رییه‌کانی دیارده‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وا زیاتر ده‌بن.

کاریگه‌رییه‌کانی دیارده‌ی که‌شوهه‌وا به‌ گوێره‌ی ناسا

- پله‌ی گه‌رما له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

- وه‌رزی چاندن درێژ ده‌بێته‌وه‌ و وه‌رزی سه‌رما کورت ده‌بێته‌وه‌

- گۆڕانکاری له‌ شێوازی به‌‌هه‌ڵم بووندا ڕوو ده‌دات

- وشکه‌ساڵی و شه‌پۆلی گه‌رما زیاد ده‌بێت

- زریانه‌کان چڕتر و به‌هێزتر ده‌بن

- ئاستی ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاکان به‌رز ده‌بێته‌وه‌

- سه‌هۆڵ و به‌فری ناوچه‌ سارده‌کان ده‌توێته‌وه‌

ئاژانسی ناسا له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌ ڕاپۆرتی 18 ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ی زانستی ئه‌مریکی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات که‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن دیارده‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وا ڕاسته‌ و وه‌ستاندنیشی پێویستی به‌ وه‌ڵامی هاوبه‌شی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50507

Your Comment

You are replying to: .
captcha