به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به خه‌ندانى ڕاگه‌یاند که هیچ پڕۆژه و ڕێككه‌وتنێک له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نییه بۆ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ سووریا یاخود جێگیركردنى هێزی بیانى له‌سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان به هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاشه‌وه كه بڕیاره له ڕۆژهه‌ڵاتى فورات بكشێنه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که بڕیاری ناردنى هێز بۆ سووریا له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نییه و جووڵه‌پێکردنی هێز پێویستى به ڕه‌زامه‌ندیى په‌رله‌مان و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانان و شه‌ڕڤانان هه‌یه.
ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: "له ئێستادا هیچ لایه‌نێک داواى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌كردوووه هێز ڕه‌وانه‌ی سووریا بکات و هیچ پڕۆژه‌یێكیش له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نییه".
جه‌بار یاوه‌ر سه‌باره‌ت به دۆخى ئه‌منیى سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سووریا وتیشی: "هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک له ناوچه‌كه‌دا ڕووی نه‌داوه به‌ڵام دۆخى سووریا كاریگه‌ریشى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ش هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌میشه ئاماده‌كاریی و هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه له هه‌موو هێڵه‌كانى به‌رگرى له‌سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان".
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه:، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكشێنه‌وه، پێده‌چێت هۆكارێک هه‌بێت بۆ زیادبوونى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانى چه‌كدارانى داعش كه هێزه‌كانى سووریای دیموكراتیش پێده‌چێت هه‌مان ڕایان له لا دروست ببێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment