کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بێدەنگی بشكێنن لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا

بەشی سووریا- هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كانتۆنی فوڕات رەخنەی لە بێدەنگیی ڕووسیا گرت لە ئاست هێرشەكانی توركیا بۆ سەر شاری عەین عیسا و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد بێدەنگی بشكێنن لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا.

کوردپرێس:

لەمیس عەبدوڵڵا هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كانتۆنی فوڕات بۆ ئاژانسی هاوار وتی: هێرشەكانی توركیا بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دووبارە دەبنەوە لەم مانگەدا بۆ سەر عەین عیسا كە تێیدا چەكی قورس بەكاردەهێنرێت بۆ سەر ناوچەیەك كە پڕە لە هاووڵاتیانی سڤیل.

ناوبراو وتیشی: سەرباری هێرشەكان خەڵكی سنوری عەین عیسا هەڵوێستی جەماوەرییان لە دژی هێرشەكان نیشانداوە بە مانگرتن و رەتكردنەوەی هەر هەڕەشەیەك كە سەقامگیرییان تێك بدات.

لەمیس عەبدوڵڵا دەڵێت: ئامانج لە ئەم هێرشانە گرتنی ناوچەی عەین عیسایە، چونكە ناوچەیەكی ستراتیژییە لەسەر جادەی ئێم فۆڕی نێودەوڵەتی و گەیەنەری ناوچەكانی باكور و خۆرهەڵاتی سوریایە بە یەك، كە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كۆبانێ و گەمارۆی دەدات.

راشیگەیاند توركیا ماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمریكا دەقۆزێتەوە بۆ گرتنی عەین عیسا و گەمارۆدانی كۆبانێ.

News Code 505

Your Comment

You are replying to: .
captcha