نتانیاهۆ بكوژی خوێنساردی سەردەمی مۆدێرنە

بەشی تورکیا- پاش ڕەخنەی ئەم دواییەی بێنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕەژیمی زایۆنیی ئیسرائیل لە سیاسەتە دژە کوردییەکانی تورکیا و تۆمەتبار کردنی ئەردۆغان بە کوشتنی ژنان و منداڵانی کورد لە گوندە کوردنشینەکانی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوەیێکدا ڕایگەیاند: نتانیاهۆ بكوژی خوێنساردی مۆدێرنە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وتی: "بێنیامین نتانیاهۆ بكوژی خوێنساردی مۆدێرن، به‌رپرسیاری كوشتنی هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینیی بێتاوانه‌".

چاوشئۆغڵو له‌ تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر بڵاوكراوه‌كانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین نتانیاهۆ له‌باره‌ی توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا چاوشئۆغڵو وێنه‌ی فه‌وزی ئه‌لجونه‌یدی ته‌مه‌ن 16 ساڵان كه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یێكی زۆر سه‌ربازی ئیسرائیلیه‌وه‌ به‌ چاوبه‌ستراوی ده‌ستگیركراو و بووه‌ یه‌كێک له‌ سمبوله‌كانی به‌رگری قودس، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی فادی ئه‌بوو سه‌ڵاح كه‌ خاوه‌ن پێداویستیێكی تایبه‌تی فه‌ڵه‌ستینیه‌ و به‌شداری له‌ به‌رگری فه‌ڵه‌ستیندا كرد و شه‌هید كرا بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "ئه‌و داگیركه‌ره‌ی كه‌ له‌ خه‌ڵكه‌ پاڵكه‌وتووه‌كه‌ش ده‌دات، خێرا قسه‌كه‌ی هێنایه‌ سه‌ر خۆی: نتانیاهۆ كه‌ تۆپبارانی منداڵانی كه‌نارده‌ریاكان ده‌كات بكوژی خوێنساردی مۆدێرنه‌، به‌رپرسیاری كوشتنی هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینیی بێتاوانه‌. هه‌رگیز توركیا پاشگه‌زنابێته‌وه‌ تا راستیه‌كان نه‌خاته‌ڕوو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50495

Your Comment

You are replying to: .
captcha