بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا دوو گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە هەولێر و دهۆک لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای زاگرۆس گرووپ و ستێر گرووپ واژوو كرد کە لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌ش كرد، وەزیری کارەبا لە رێوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستەکان، داوای لە هەردوو کۆمپانیاکە کرد لە ماوەی دیاریکراودا پرۆژەکانیان جێبەجێ بکەن.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت هاتووه، هەردوو پڕۆژەکە کە هەر کامەیان 50 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنن، لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەکرێن و لە ڕووی تێچوونی بەرهەمهێنانی كارەبا و پاراستنی ژینگەوە، ئابووریانە و ژینگەپارێزن.
Your Comment