دەبوو ئەمریکا کورد و حکوومەتی تورکیای مەجبوور بە دانووستاندن کردبا

بەشی جیهان- زوبەیر ئایدار، سیاسەتوانی کوردی تورکیا و نزیک لە پەکەکە دەڵێت ئێمە داوامان لە ئەمەریکا کردووە کوردەکان و تورکیا مەجبوور بە دانووستان بکات نەک ئەوەی کە لە نێوانیاندا یەک لەوانە هەڵبژێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوونە دەرەوەی ئەمەریکا لە سووریا کە وەکوو هاوپەیمانی کورد دەهاتە ئەژمار، جارێکی دیکە پرسی بێ وەفا بوونی ئەمەریکای بۆ هاپەیمانەکانی سەلماند و ژمارەیێک لە سەرکردە کوردەکان ئەو هەوڵەی ئەمەریکا بە خەیانەت کردن وەسف دەکەن بەڵام هەندێکیش دەڵێن ئەو مەسەلە دێر یان زوو ڕووی دەدا.

زوبەیر ئایدار، سیاسەتوانی کۆنە کاری کوردی تورکیا کە سەردەمێک یەک لە بەرپرسانی تیمی دانووستانکاری کوردی تورکیا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لە ئۆسلۆ بوو بە ئەلمانیتۆری وتووە: چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا پێشکەشیی کریسمەسی دوناڵد ترەمپ بوو بۆ ئەردۆغان.

ناوبراو دەڵێت ئێمە قەد داوامان لە ئەمەریکا نەکردووە لە نێوان کورد و تورکیا یەکیان هەڵبژێرێت بەڵکوو داوامان کردووە بۆ سەر مێزی دانووستان ڕایانبکێشێت.

زوبەیر ئایدار لەو باوڕەدایە کە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا خەیانەت کردنە بە کوردەکانی ئەو وڵاتە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50460

Your Comment

You are replying to: .
captcha