کورد دیهەوێت ئەمریکا تا هەتایە لە سووریا بمێنێتەوە

بەشی جیهان- سەرنووسەری ناوەندی هەواڵدەریی دەیلی کالر دەڵێت کێشەی ئەمریکا لە سووریا ئەوەیە کە کورد دیهەوێت ئەو وڵاتە تا هەتایە لە سووریا بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دوو جار ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنەوە. بەڵام ئەمجارەیان ترەمپ سوورە لەسەر ئەو وتەیە و خەریکە 2000 هێزی ئەمریکی لە سووریا دەکشێنێتەوە. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا هێزە ئەمریکییەکان مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزە کوردەکان کردووە و پاش چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە دەستی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر هێزە کوردەکان کراوە دەبێت.

کوردەکانی سووریا نیگەرانیی خۆیان لە کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا ڕاگەیاندووە و تەنانەت ژمارەیێک لە بەرپرسانی کوردیش دەڵێن کشانەوەی ئەمریکا خەیانەت کردنە بە کورد.

کریس بدفورد، سەرنووسەری ناوەندی هەواڵدەریی دەیلی کالر دەڵێت کوردەکانی سووریا هاوپەیمانێکی باشن بۆ ئەمریکا بەڵام کێشە ئەوەیە کە دەیانهەوێت ئەمریکا هەتا هەتایە لە سووریا نەکشێتەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە کە هێشتا داعش لە سووریا بنبڕ نەکراوە و هێشتا کورد پێویستە بۆ ئەو شەڕە.

بەڵام ئەو چاودێرە سیاسییە جەخت دەکاتەوە کوردەکان دەیانەوێت ئەمەریکا بۆ هەمیشە لە سووریا ئامادە بێت و پێویستیان بەو ئامادە بوونە هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50459

Your Comment

You are replying to: .
captcha