ساڵح موسلیم: ئه‌مریکا له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ پاراستنی کورد نه‌هاتبوووه‌ سووریا

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مریكا له ‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ پاراستنی كورد نه‌هاتبوووه سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌کانی پارتی یه‌کێتیی دیموکرات ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا و په‌یوه‌ندیی ئه‌و بڕیاره‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاوه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیووزی ڕاگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر باكووری سووریا و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه. هه‌رچه‌نده‌ مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا كۆتایی هاتنی داعش و كشانه‌وه‌ی ئێران و چه‌سپاندنی ئارامی له‌ سووریا بوون به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌كێک له‌و مه‌رجانه‌ له‌و وڵاته‌ به‌دینه‌هاتوون هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ناكاو ده‌ركراوه‌.

ساڵح موسلیم ده‌ڵێت: ئه‌وان داوای هاتنی ئه‌مریكایان نه‌كردووه‌ داوای ڕۆشتنیان ناكه‌ن چوونكه‌ له ‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مریكا بۆ پاراستنی كورد نه‌هاتبوووه‌ سووریا بۆیه‌ پشت به‌ هێزی خۆمان و پاراستنی خۆمان ده‌به‌ستین. به‌ شێوه‌یێكی ڕه‌وا خۆمان ده‌پارێزین و هه‌رگیز ئه‌م لایه‌نه‌مان لاواز نه‌كرد. مانه‌وه‌ یان نه‌مانه‌وه‌ بڕیاری ئه‌وانه‌. ئه‌وكاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان یه‌كیان گرته‌وه‌ پێكه‌وه‌ كارمان كرد به‌ڵام هه‌رگیز پشتی خۆمان به‌وان قایم نه‌كرد."

ساڵح موسلیم له‌ کۆتاییدا گوتیشی: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر باكووری سووریا و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50455

Your Comment

You are replying to: .
captcha