به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی پارتی یه‌کێتیی دیموکرات ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا و په‌یوه‌ندیی ئه‌و بڕیاره به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاوه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیووزی ڕاگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكووری سووریا و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. هه‌رچه‌نده مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا كۆتایی هاتنی داعش و كشانه‌وه‌ی ئێران و چه‌سپاندنی ئارامی له سووریا بوون به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌كێک له‌و مه‌رجانه له‌و وڵاته به‌دینه‌هاتوون هه‌ر بۆیه ئه‌و بڕیاره له‌ناكاو ده‌ركراوه.
ساڵح موسلیم ده‌ڵێت: ئه‌وان داوای هاتنی ئه‌مریكایان نه‌كردووه داوای ڕۆشتنیان ناكه‌ن چوونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مریكا بۆ پاراستنی كورد نههاتبوووه سووریا بۆیه پشت به هێزی خۆمان و پاراستنی خۆمان ده‌به‌ستین. به شێوه‌یێكی ڕه‌وا خۆمان ده‌پارێزین و هه‌رگیز ئه‌م لایه‌نه‌مان لاواز نه‌كرد. مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه بڕیاری ئه‌وانه. ئه‌وكاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان یه‌كیان گرته‌وه پێكه‌وه كارمان كرد به‌ڵام هه‌رگیز پشتی خۆمان به‌وان قایم نه‌كرد."
ساڵح موسلیم له کۆتاییدا گوتیشی: به دڵنیاییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكووری سووریا و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment