به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به بۆچوونی هه‌ندێک که‌س ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا به مانای خه‌یانه‌ت کردن له کوردی سووریایه چوونکه به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا، تورکیا به شێوه‌یێکی ئاسانتر ئه‌وان ده‌کاته ئامانج.
به‌ڵام وێده‌چێت ئه‌مریکا گرینگایهتییێکی زۆر به خوێندنه‌وه‌کان له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا یان خه‌یانه‌ت وه‌سف کردنی ئه‌وان نادات و هه‌ر له‌وباره‌وه مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی 21ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به میدیاکانی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که نابێت خۆمان له شه‌ڕ و موناقشه‌ی نێوان تورکیا و کورد بگلێنین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له وه‌ڵامی پرسیارێکی هه‌واڵنێری ڕادیۆ ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی کوردی سووریای هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند که نابێت ئێوه ئه‌مڕۆ خۆتان له‌و بابه‌ته‌وه بگلێنن.
مایک پۆمپیۆ له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: مێژووی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان کورد و تورکیا مه‌ودایێکی دوور و درێژی هه‌یه و ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی دژواره. ئه‌مریکا به باشی ئاگاداری چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌وێیه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment