فارن پاڵسی: به‌دیلگیراوانی داعش کارتی گوشاری کورد دژ به‌ فه‌ڕه‌نسایه‌

به‌شی جیهان- فارن پاڵسی ده‌نووسێت: کوردی سووریا ده‌یان سه‌رکرده‌ی باڵای داعشیان ده‌ستگیر کردوووه‌ و ڕه‌نگه‌ کورده‌کان ئه‌و چه‌کدارانه‌ بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر فه‌ڕه‌نسا له‌پێناو ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا به‌کار بهێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا، کوردی سووریا شاندێکی به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ کرد. کۆشکی ئیلێزه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریکا که‌ له‌ ڕووی دیپلۆماتیکه‌وه‌ په‌یوه‌ندییێکی باشی له‌گه‌ڵ کوردی سووریا نه‌بوووه‌ تاکوو ئێستا پێشوازی له‌ چه‌ندین شاندی کوردی و ته‌نانه‌ت فه‌رمانده‌ی ژنی کوردی سووریا کردوووه‌.

به‌رپرسانی کۆشکی ئیلێزه‌ پاش کۆبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رۆکانی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات -لقی سیاسیی هێزی سووریای دیموکراتیک به‌ سه‌رکردایه‌تیی کورد- له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی سه‌رکۆماری فه‌ڕه‌نسا ڕایان‌گه‌یاند که‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی به‌ کورد داوه‌ که‌ پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌رگریی له‌وان بکات.

هه‌ندێک له‌ میدیاکانی ڕۆژئاوا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کارتێکی گوشاری کوردی سووریا دژ به‌ فه‌ڕه‌نسا زیندانی‌کرانی 3 هه‌زار و 200 چه‌کداری داعش له‌ به‌ندیخانه‌ی کوردی سووریایه‌. هه‌ندێک له‌و چه‌کدارانه‌ سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعشن و هه‌ندێکیشیان له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپی وه‌ک فه‌ڕه‌نسا ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستییان ئه‌نجام داوه‌. ڕۆژئاوایییه‌کان ده‌ترسن که‌ کوردی سووریا له‌ حاڵه‌تی بێ‌هیوایی له‌ یارمه‌تییه‌کانی ڕۆژئاوا له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا ئه‌وان به‌ ته‌نها بهێڵێته‌وه‌. 1500 هاووڵاتیی فه‌ڕه‌نسی له‌ ساڵی 2014وه‌ ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی داعش بوونه‌.

گۆڤاری فارن پاڵسی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورده‌کان له‌ به‌دیلگیراوانی داعش وه‌ک کارتی گوشار دژ به‌ فه‌ڕه‌نسا که‌ڵک وه‌ربگرن. فه‌ڕه‌نسا نزیکه‌ی 200 هێز و تۆپخانه‌ی قورسی له‌ سووریادا هه‌یه‌ و له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش یارمه‌تی به‌ کورده‌کان ده‌دات.

ئه‌و گۆڤاره‌ ده‌شنووسێت: کورد به‌ به‌کارهێنانی کارتی ئه‌ندامانی ده‌ستگیرکراوی داعش گوشار ده‌خاته‌ سه‌ر فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌مریکا پاشه‌کشێ له‌ سووریا نه‌که‌ن و ئه‌وان جێنه‌هێڵن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50453

Your Comment

You are replying to: .
captcha