توركیا ئۆپه‌راسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دواده‌خات

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک كۆماری توركیا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یویست بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌/په‌كه‌كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستی پێبكات دواخراوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ سووریا."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 20ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ پێشکه‌شی کرد گوتی: "توركیا به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه‌ بۆ ماوه‌یێک ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ڕابگرێت."

سه‌رۆک کۆماری تورکیا گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسی و ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی وا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بكه‌ن بۆ ماوه‌یێک ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ دوابخرێت به‌ڵام ماوه‌كه‌ كراوه‌ نییه‌ و دیاری كراوه‌."

ئه‌ردۆغان ڕه‌تی كرده‌وه‌ توركیا چاوی بڕیبێته‌ خاكی سووریا و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان ڕوون و تونده‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ "تیرۆریستیانه‌"ی له‌ سووریاوه‌ ده‌كرێنه‌ ناو خاكی توركیا."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ كاری له‌ پێشینه‌ی توركیا ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌نگاو ده‌نێین و له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێرانیش كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و ئامانجه‌ ده‌كه‌ن.

میدیاكانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ پاش په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ دراوه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێده‌كات.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50437

Your Comment

You are replying to: .
captcha