هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ئاشکرا ده‌کات و وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت که‌ نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێم هه‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی بڕیاری واشنتۆن بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندوووه‌: ئێمه‌ش وه‌كوو هه‌موو لایێک له ‌نزیكه‌وه‌ چاودێری له‌سه‌ر دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین و مه‌به‌ست له‌ چاودێری كردن له ‌نزیكه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ڕاسته‌ له‌وێ كورد هه‌یه‌ هاوزمان و هاونه‌ژادی ئێمه‌ن، به‌ڵام له‌وێ نه‌ته‌وه‌ی‌تریش هه‌یه‌ بۆیه‌ چاودێری كردنمان به‌ مانای ده‌ستوه‌ردان نییه‌ به‌ڵكوو نیگه‌رانین به‌و بارودۆخه و‌ یه‌كێک له‌و نیگه‌رانییانه‌ی هه‌مانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یێكی زۆر كۆچڕه‌و (په‌نابه‌ر) به‌و هۆیه‌وه‌ ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات وه‌ک ده‌زانرێت نزیكه‌ی (270) هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ئێمه‌ نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین ئه‌و بارودۆخه‌ ببێته‌هۆی زیاتربوونی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له ‌هه‌رێم.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردوووه‌: بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا له ‌ڕووی "ئه‌منییه‌وه‌" ڕه‌نگه‌ كاریگه‌ریی زۆری نه‌بێت چوونكه‌ تا ئێستاش هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ڕاوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مریكییه‌كان له ‌ناو عیراقدان به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و "پارسه‌نگیه‌" نه‌مێنێت به‌شێک له‌ چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش جێ له‌ق ببن و ڕوو له ‌عێراق بكه‌ن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی "نێگه‌تیڤی" له‌سه‌ر دۆخی "ئه‌منی" له ‌عێراق هه‌بێت بۆیه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕووبه‌ڕووی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش ببێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50435

Your Comment

You are replying to: .
captcha