بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ ترەمپ وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەستی لەکار کێشایەوە

بەشی جیهان- جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەستی لەکار کێشایەوە و رایگەیاند پێویستە ئەمریکا هەموو کەرەستەکانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هاوپەیمانەکانی بە کار بێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژێک دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، وەزیری بەرگریی ئەمریکا نامەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی رادەستی سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد و رایگەیاند: دوای چوار دەیە خزمەت کردن لە نێو سوپا ئەوە فێر بووە کە پێویستە ئەمریکا وێڕای رێز گرتن لە هاوپەیمانەکانی، هەموو کەرەستەیێکی پێویست بە کاربێنێ بۆ بەرگری کردن لە بەرژوەندیی خۆی و هاوپەیمانەکانی.

جەمیس ماتیس لە نامەی دەست لەکار کێشانەوەیدا هەروەها دەڵێت: پێویستە ئەمریکا لەبەرامبەر ئەو وڵاتانەی کە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکان بوونەتە هۆی دروست بوونی گرژی لەگەڵ وڵاتەکەی، سیاسەتێکی روونی هەبێت، بەتایبەت لە بەرامبەر کۆمەڵێک وڵاتی وەک چین و رووسیا کە دەیانەوێ هەژموونی خۆیان بەسەر جیهاندا بسەپێنن، دەبێت ئەمریکا هەموو هەوڵەکانی بدات بۆ بەرەنگاربوونەوەیان.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەشڵێ سەرۆک کۆمار مافی ئەوەی هەیە کە وەزێرێکی هاوبیری هەبێت بۆیە دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە توویتێکدا رایگەیاندووە وەزیری بەرگریی ئەمریکا تاوەکوو دوو مانگی دیکە خانەنشین دەکرێت و کەسێکی دیکە بەزووترین کات لە جێگەی دەستبەکار دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 50430

Your Comment

You are replying to: .
captcha