به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دمیتری پێسكۆڤ له ڕوونکردنهوهیێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد كه ڕاده‌ست كردنی سیسته‌می به‌رگریی پاتریۆت به توركیا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه په‌یوه‌ندیی به په‌سه‌ندكردنی فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-400ی ڕووسییه‌وه نییه به توركیا و گوتی: "له ئێستادا ئه‌و گرێبه‌سته جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ هاوكاره توركه‌كانمان ئه‌نجاممان داوه. وه‌ک ده‌زانن پڕۆژه و گرێبه‌ستی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-400 له قۆناغی جێبه‌جێ كردندایه و به‌رده‌وام ده‌بێت".
گوته‌بێژی كرملین باسی له‌وه کرد که زانیارییه‌كان له‌باره‌ی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی S-400ی ڕووسی بۆ توركیا ئاشكرا ناكه‌ن و جه‌ختی كرده‌وه كه ڕووسیا به‌رپرسیارێتیی یاسایی هه‌یه له پاراستنی زانیارییه هه‌ستیاره‌كان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و ته‌كنیكییه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتان.
دمیتری پێسكۆڤ گوتی: "هیچ هۆكارێک نابینین بۆ متمانه نه‌كردن به هاوبه‌شه توركه‌كانمان".
شایانی باسه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گرێبه‌ستی فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی پاتریۆتی به توركیا به به‌های سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار په‌سه‌ند كردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment