ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ: داعش 700 ڕفێندراو ده‌کوژێت

به‌شی سووریا- ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاماری ڕفاندنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یێنیت و باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌ 700 که‌س له‌ ڕفێندراوانی کوشتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ داعش یه‌ک هه‌زار و 350 که‌سی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی ڕفاندوووه‌ و خزاندبوونییه‌ ناو گرتووخانه‌کانی.

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ که‌ له‌و ژماره‌یه‌ داعش 700 که‌سی له‌ پارێزگای دێره‌زوور له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کوشتوووه‌.

کوشتنی ئه‌و ڕفێندراوانه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ هێرشی فراوانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گاکانی داعش له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی پارێزگای دێره‌زوور.

هه‌سه‌ده‌ هێزێکی سه‌ربازییه‌ و به‌ پشتیوانیی ئه‌مریکا بۆ ڕزگارکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانی سووریا له‌ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش پێکهاتوووه‌. یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) باڵی سه‌ربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) باڵی سه‌ره‌کیی ئه‌و هێزه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50398

Your Comment

You are replying to: .
captcha