عێراق و ئێران ڕووفاتی ژماره‌یێک سه‌رباز ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عێراق و ئێران ژماره‌یێک ڕووفاتی سه‌ربازانى شه‌ڕى ساڵى هه‌شتاكانى نێوان هه‌ر دوو وڵاتیان ئاڵوگۆڕ كرد كه‌ زۆرینه‌یان ڕووفاتی سه‌ربازانى ئێرانى بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی خاچى سوور له ‌به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردۆ‌ته‌وه‌ که‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ده‌روازى زرباتیه‌ى سه‌ر به ‌پارێزگاى واست ژماره‌یێک ڕووفاتی سه‌ربازانى كوژراو له ‌شه‌ڕى هه‌شتاكانى نێوان وڵاتانی ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕ كران.

ئه‌وه‌ش هاتوووه‌ که‌ لایه‌نى عێراقى 46 ڕووفاتى ڕاده‌ستى لایه‌نى ئێرانى كردوووه‌ته‌وه‌ و 4 ڕووفاتیشى وه‌رگرتوووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ژێر چاودێریی لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی خاچى سووردا ئه‌نجام دراوه‌.

شایانی باسه‌؛ شه‌ڕى 8 ساڵه‌ى نێوان عێراق و ئێران ساڵى 1980 ده‌ستى پێكرد و 1988 ڕاگیرا و له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌زاران سه‌ربازى هه‌ردوولا كوژران و زیانێكى زۆرى ئابووریش به‌ر هه‌ر دوو وڵات كه‌وت.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50396

Your Comment

You are replying to: .
captcha