کوردپرێس:
عادل عەبدولمەهدی، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەیدا رایگەیاند، لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو متمانە بەسەرجەم کاندیدی ئەو وەزارەتانە دەدرێت کە تا ئیستا متمانەیان پێنەدراوە و دەشڵێت" ئەگەر لایەنەکان سەرپشکی بکەن ئامادەیە ناوی کاندیدی وەزارەتەکان بگۆڕێت و ناوی نوێ پێشکەشبکات".
لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەمەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، متمانە بە هەریەک له وهزیرانى خوێندنى باڵا، پلاندانان و ڕۆشنبیرى درا، هەریەکە لە وەزارەتەکانی کۆچ و کۆچبەران و پەروەردە دەنگی پێویستیان نەهێنا، هاوکات کاندیدانی هەریەک لە وەزیری داد و بەرگری و ناوخۆ نەخرانەوە دەنگدانەوە دانیشتنەکەش بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دوا خرا.
Your Comment