بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاره وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ئه‌مشه‌و له هەرێمی كوردستان بمێنێته‌وه و سبه‌ینێش چه‌ند چالاكییێک ئه‌نجام بدات و چاوی به نوێنه‌رانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت و كه‌مپێكی ئاواره‌كانیش به‌سه‌ر بكاته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی هایكۆ ماس پاش رۆژێكه له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی دووشه‌ممه 17/12/2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێک گه‌یشته شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆ بووه‌وه. پرسى به‌شداری كردنى ئه‌ڵمانیا له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان و پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دۆسێی په‌نابه‌ران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بووه.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکرات
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment