کوردپرێس:
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌کانه‌وه ده‌ستکه‌وتوون، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی کانوونی یه‌که‌می 2018 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له‌گه‌ڵ ھاوتا ڕووسی و ئێرانییه‌که‌یدا کۆ ده‌بێته‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رۆکایه‌تیی ستێفان دی میستو‌را نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان بۆ کاروباری سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان تایبه‌ت به قۆناغی ڕاگوزه‌ری سیاسی له سووریا پێشنیار کرابوو سه‌رله‌نوێ ده‌ستووری ئه‌و وڵاته بنووسرێته‌وه. له کانوونی دووه‌می 2018دا و له کۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتیمانیدا، لایه‌نه‌کانی سووریا و نوێنه‌رانی ڕووسیا، ئێران، تورکیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بڕیاریان دا لیژنه‌یێکی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێکبھێنن.
ئه‌و لیژنه‌یه که له 150 که‌س پێکدێت، 50 که‌سیان له ئۆپۆزسیۆنی سووری و 50 که‌سی دیکه‌ش له لایه‌نی سووری پێک دێن و دی میستوراش 50 که‌سی له ڕۆشنبیر و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێکده‌ھێنێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment