وه‌ليد موعه‌ليم: ديمه‌شق دژى دروست بوونی هه‌ر جۆره‌ كيانێكى كوردی له‌ سووريایه

به‌شی سووریا- وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ديمه‌شق دژى دروست بوونى هه‌ر جۆره‌ كيانێكى كوردييه‌ له‌ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووريادا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، وه‌لید موعه‌ليم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆى ديمه‌شق ڕای‌گه‌یاند: هيچ كه‌سێک له‌ سووريا قسه‌كردن له‌ باره‌ى دروست بوونى كيانى سه‌ربه‌خۆ يان فيدراڵى به‌ هيچ شێوه‌يێک قبووڵ ناكات.

ناوبراو گوتیشی: هيچ جێگره‌وه‌يێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نيشتمان نييه‌، ئه‌و نيشتمانه‌ى باڵه‌كانى بۆ هه‌موو ڕۆڵه‌كانى ڕاخستوووه‌ و بڕيارى ده‌وڵه‌تيش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌موو بستێكى خاكى سووريا بگه‌ڕێته‌وه‌.

وه‌لید موعه‌لیم ڕوونيشي كرده‌وه‌ که‌ كوردى سووريا به‌شێكن له‌ پێكهاته‌ى سووريا و حكوومه‌ت به‌رده‌وام ئاماده‌يه‌ گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ بكات به‌ جۆرێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌ت بێت، به‌ڵام ئامۆژگارى هه‌موو لايێک ده‌كه‌ين نه‌كه‌ونه‌ شوێن وه‌هم و خه‌ياڵپڵاوى ئه‌مه‌ريكى به‌ تايبه‌تى ئه‌وه‌ى له‌ باره‌ى ڕه‌وشی كورد له‌ داهاتووى سووريا ده‌وترێت.

سه‌رچاوه‌: RT

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50356

Your Comment

You are replying to: .
captcha