به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڤجی سایان كاندیدی ئاكپارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌سه‌ر بازنه‌ی ئاگری له دیمانهیێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (خه‌به‌ر تورک) داوا ده‌كات پرسی چاره‌سه‌ری بهێنرێته‌وه به‌ر باس و ده‌ڵێت: "كاتێک که‌سێک له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا سه‌ردانی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه زمانی كوردی بزانێت هیچ كێشه‌یێكی بۆ دروست نابێت بۆیه پێویسته له هه‌موو قوتابخانه‌یێكی توركیا وانه‌ی كوردی ببێته زۆره‌ملێ و فێری بن. بۆچی منداڵانمان زمانی ئینگلیزی فێر بن و زمانی كوردی فێر نه‌بن؟".
له‌باره‌ی دووباره هێنانه‌وه به‌ر باسی پرسی چاره‌سه‌ری له توركیاش پێی وایه ده‌كرێت ئه‌و پرسه بهێنرێته‌وه به‌ر باس به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئامانجه‌كه‌ی یهكێتییێكی باش بهێنێته كایه‌وه نه‌ک ئامانجه‌كه‌ی نییه‌تی خراپی له پشته‌وه بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment