به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 16ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ئه‌بوو عه‌لى به‌سڕى سه‌رۆكى شانه‌ى هه‌ڵۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی هه‌واڵگرى و دژه‌تیرۆر له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڵاوی كردۆته‌وه که فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق هێرشیان كردوووه‌ته سه‌ر مۆڵگهیێكى ڕێكخراوى داعش له ناوچه‌ى سوسه‌ى سووریا و به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه 16 یاریده‌ده‌رى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى كوژراون كه سه‌رجه‌میان داواكراو بوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه که له هێرشێكى دیكه‌ی فڕۆكه جهنگییهكاندا له سووریا 13 خۆكوژ له‌ناو براون كه به‌پێى زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئامادهكراوبوون بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى خۆكوژى له پارێزگاكانى به‌غدا، كه‌ربه‌لا، سامه‌را و که‌رکووک.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى هه‌واڵگرى و دژه‌تیرۆر له وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق باس له‌وه‌ش ده‌كات که ئه‌و خۆكوژانه ویستوویانه له ڕێگه‌ى بیابانه‌وه به هاوكاریى ئه‌میره‌كه‌یان بێنه ناو خاكى عێراقه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment