١٦ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ١٥:٤٠
ئێزدییه‌كان شنگال به‌جێ ده‌هێڵنه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌هد حامد قائیمقامى قه‌زاى شنگال ئاشكرای كرد به‌هۆى بۆردومانه‌كانى توركیاوه‌ دانیشتوانى شنگال ده‌ستیان به‌ به‌جێهێشتنى قه‌زاكه‌ كردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قائیمقامى شنگال له ‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ده‌یان خێزان له‌ قه‌زاى شنگال ده‌ستیان به‌ به‌جێهێشتنى گونده‌كانیان كردووه‌ تا خۆیان له‌ بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بپارێزن.

ناوبراو وتیشى هاووڵاتیان ناوبه‌ناو روو له‌ چیاى شنگال ده‌كه‌ن و له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌، هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى عێراقیش لاوازه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ و هاووڵاتیانیش ده‌ترسن.

فه‌هد حامد ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌، هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ شنگالدا نین و ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ له ‌پێكهاته‌ى ئێزدیه‌كانه‌ و یه‌كه‌ى پاراستنى شنگاله‌، بۆردومانه‌كانیش ته‌نها هاووڵاتیان ده‌كاته‌ ئامانج و په‌یوه‌ندى به‌ په‌كه‌كه‌وه‌ نییه‌.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 50312

Your Comment

You are replying to: .
captcha