ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا هاته‌ ده‌نگ

به‌شی سووریا- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هۆشداری دایه‌ تورکیا که‌ له‌ سه‌روبه‌ندی شکستپێهێنانی به‌ ته‌واوه‌تی داعش هیچ کارێکی تاکڕه‌وانه‌ له‌ سووریا ئه‌نجام نه‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا ڕای‌گه‌یاند که‌ به‌م زوووانه‌ سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆن دژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ فێدریکا مۆگرینی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا داوای له‌ تورکیا کردوووه‌ که‌ دووره‌په‌رێزی بکات له‌ هه‌ر جۆره‌ کارێکی تاکڕه‌وانه‌ له‌ سووریا.

مۆگرینی له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ لێدوان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جێی نیگه‌رانییه‌. ئێمه‌ ئامانجێکی هاوبه‌شمان له‌ کۆتایی هێنانی توندوتیژی و تێکشکاندنی تیرۆر و به‌هێزکردنی ئارامی له‌ سووریا و ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌که‌ین دوور بکه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ر کار و کرده‌وه‌یێکی تاکلایه‌نه چوونکه‌ ئه‌و کارانه‌ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش داده‌نێت و مه‌ترسیی ناپاوه‌جێیی زیاتری سووریای لێده‌که‌وێته‌وه‌.

مۆگرینی ڕۆڵی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا و ناوچه‌که‌ به‌ گرینگ وه‌سف ده‌کات و ده‌شڵێت: "ئێستا که‌ جه‌نگی دژ به‌ داعش ده‌چێته‌ قۆناخی کۆتایی ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان یه‌کبگرن."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50305

Your Comment

You are replying to: .
captcha