وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر پێگه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ شنگال به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌شی تورکیا- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی بۆردومان کردنی چه‌ند باره‌گایێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) وه‌ڵامی حکوومه‌تی عێراق ده‌داته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ عێراقدا جموجوڵی هه‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی کانوونی یه‌که‌می 2018 حامی ئاکسۆی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاو کردوووه‌ته‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاندوووه‌ که‌ "خاکی عێڕاق بوووه‌ته‌ بنکه‌یێکی سه‌ربازی بۆ په‌که‌که‌."

حامی ئاکسۆی هه‌روه‌ها رایگه‌یاندوووه‌: وڵاته‌که‌ی چه‌ندین جار حکوومه‌تی عێراقی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێکاری پێویست دژی په‌که‌که‌ ئاگادار کردوووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام حکوومه‌تی عێراق "به‌رپرسیارێتیی خۆی جێبه‌جێ ناکات بۆیه‌ ئێمه‌ بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ له‌و وڵاته‌ بۆردومان ده‌که‌ین."

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختی له‌وه‌ کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌ی له‌ دژی تیرۆر هاوکاریی عێراقی کردوووه‌ و پێویسته‌ به‌غداش به‌ هه‌مان شێوه‌ "له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆر" هاوکاریی ئه‌نقه‌ره‌ بکات.

حامی ئاسکۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کرد که‌ بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی په‌که‌که‌ له‌ عێراق و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.

شایانی باسه‌ شه‌وی 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ له‌ چیای شنگال و که‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور و ژماره‌یێک که‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و بریندار بوون و ڕۆژی هه‌ینی 14ی کانوونی یه‌که‌می 2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی توركیای بۆ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ له‌ شنگال و مه‌خموور کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50285

Your Comment

You are replying to: .
captcha