کۆرۆنا لە ئێران بووبەهۆی گیان لەدەستدانی 116 کەسی دیکە

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 116 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 133 هەزار و 164 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 20ی ڕێبەندانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 39 هەزار و 85 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 696 هەزار و 972 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 116 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 132 هەزار و 164 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 215 هەزار و 909 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5027

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha