عێراق بۆ بەخشرانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران شاندێک ڕه‌وانه‌ی ئه‌مریکا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ به‌خشینی به‌غدا له ‌گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران شاندێک ده‌نێرێته‌ واشنتۆن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 عادل عه‌بدومه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران له ‌میانی لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت عێراق له ‌گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ببه‌خشرێت بۆیه‌ شاندێک ده‌نێرنه‌ واشنتۆن و له‌وباره‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ عێراق به‌شێک نییه‌ له‌ ئه‌مریكا بۆیه‌ نایه‌وێت پابه‌ندی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ بێت واشنتۆن به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی كه‌ ئه‌وه‌ زیانی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ دوو قۆناغ ئه‌مریكا گه‌مارۆی به ‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند و هۆشداری دایه‌ هه‌موو وڵاتانی جیهانیش كه‌ ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ بن به ‌سه‌ر تاراندا سه‌پێنراون.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50238

Your Comment

You are replying to: .
captcha