ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌کات

به‌شی سووریا- ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌کات.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌کات و چه‌ندین بابه‌ت له‌وان قه‌یرانی سووریا ده‌خه‌نه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

فه‌یسه‌ڵ یووسف ئه‌ندامی سکرتارێتیی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا ڕای‌گه‌یاند: شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌کات و له‌گه‌ڵ میخائیل بوگدانۆف جێگری سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا کۆ ده‌بنه‌وه‌ و هه‌ندێک بابه‌ت له‌وان قه‌یرانی سووریا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان و داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ ده‌خه‌نه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌و دیداره‌ له‌ بارودۆخێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ 27ی جوونی ئه‌مساڵ شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا له‌ مۆسکۆ له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا کۆ بوونه‌وه‌ و قه‌یرانی سووریایان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50210

Your Comment

You are replying to: .
captcha