سه‌رۆک کۆماری عێراق پێشوازی له‌ نادیه‌ موراد کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- د. به‌رهه‌م ساڵح و خانمی یه‌که‌می عێراق پێشوازییان له‌ نادیه‌ موراد باڵیۆزی نیازپاکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق بڵاوی کرده‌وه که‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی کانوونی یه‌که‌می 2018 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و د. سه‌رباخ خانمی یه‌که‌می عێراق له‌ کۆشکی سه‌لام پێشوازییان له‌ نادیه‌ موراد باڵیۆزی نیازپاکی کردوووه‌.

10ی ئه‌م مانگه‌ ڕێوره‌سمی دابه‌ش کردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ ئۆسلۆ به‌ڕێوه‌ چوو و تێیدا هه‌ریه‌که‌ له‌ نادیه‌ موراد كچه‌ كوردی ئێزدی و دینس مۆكویگی پزیشكی كۆنگۆیی خه‌ڵاتی نۆبڵیان بۆ ئاشتی وه‌رگرت.

نادیه‌ موراد له ‌ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا و (له‌ ئابی ساڵی 2014) له‌ گوندێكی نزیک شه‌نگال له‌گه‌ڵ هه‌زاران ژن و منداڵی دیكه‌ی ئێزدیدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ڕفێنرا و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ وه‌كوو كۆیله‌ ده‌ستدرێژی كرایه ‌سه‌ر هه‌تا ئه‌وكاته‌ی توانی هه‌ڵبێت.

نادیه‌ له‌و كاته‌وه‌ بوووه‌ته‌ چالاكوانێكی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌هامه‌تی ئێزدییه‌كانی خسته‌ به‌رده‌م سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ‌و له‌مانگی ئه‌یلوولی 2016 كاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بوو بۆ ئاشتی و له‌ 16ی ئه‌یلوولی‌ هه‌مان ساڵدا ده‌ستنیشان كرا وه‌كوو باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان بۆ شكۆی ڕزگاربووانی قاچاخچێتی به‌ مرۆڤه‌وه‌.

هه‌روه‌ها نادیه‌ موراد وه‌ک یه‌کێک له‌ 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌ ده‌ستنیشان كرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50203

Your Comment

You are replying to: .
captcha