به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی کانوونی یه‌که‌می 2018 نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆشکی سه‌لام له به‌غداد پێشوازی کردوووه له هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانکارییه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که گفتۆگۆیان كردوووه.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆک كۆماری عێراق ڕوونی کرده‌وه پێویسته پشتگیری له هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکرێت بۆ ته‌واوکردنی کابینه‌ی حكوومه‌ت به زووترین كات تا ده‌ست بکرێت به جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری و خزمه‌ت کردنی هاووڵاتییان.
‎به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌بێت ناکۆکیی نێوان لایه‌نه‌کان وه‌لا بنرێن و به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و گه‌له‌که‌ی بخرێته پێش هه‌ر بابهتێكیترهوه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق وتیشی: پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان خۆیان به دوور بگرن له گرژی و ئاڵوزی له پێناوی پاراستنی یه‌کڕیزیی نیشتمانی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دیالۆگی ڕاشكاوانه چاره‌سه‌ره.
‎له به‌شێکیتری دیداره‌كه‌دا سه‌رۆک کۆمار به پێویستی زانی هه‌وڵه‌کان یه‌ک بخرێن بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه تازه ڕزگارکراوه‌کانی ژێر ده‌ستی ڕێكخراوى چه‌كدارى داعش، هاوكات خزمه‌تگوزاری پێویستیش بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بکرێت بۆ ئاسانکردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ گوند و شاره‌کانیان.
لای خۆیه‌وه هادی عامری گرنگیی تێپه‌ڕاندنی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی دووپات کرده‌وه، هاوکات په‌رۆشی سه‌رۆک کۆماری به‌رز نرخاند بۆ له یه‌ک نزیكکردنه‌وه‌ی دید و بۆچوونی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان.
هادی عامری له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا سوپاسی سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵحی کرد بۆ ئه‌و ھه‌وڵانه‌ی که خستوویه‌تیه گه‌ڕ به ئامانجی به‌دیهێنانی ئارامی سیاسی و جێگیری ئابووری له وڵات‌دا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment