١١ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ١٧:٥٥
وەزیری وزەی ئەمەریکا گەیشتە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمەریکا، گەیشتە هەولێر و لە لایەن مسعوود بارزانیەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانى و وه‌زيرى وزه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رێک پێرى كۆنگره‌يێكى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجام دا و بارزانی رایگەیاند: " دەرفەتێکی باش بوو بۆ ئەوەی باسی هەموو ئەو بابەتانە بکەین کە ئەمڕۆ گرنگن بۆ وڵاتەکەمان؛ چ لە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا، چ لە پەیوەندی دووقۆڵیمان لەگەڵ ئەمریکا".

مەسعوود بارزانی گوتیشی: "خۆشبەختانە دەبینین دەرفەتێکی تازە هەیە و جێگەی ئومێدە. هەردوولاشمان تەئکیدمان کردەوە کە هەموو هەوڵێک بدەین چارەسەری گرفتەکان لەڕێگەی دیالۆگ بکەین".

لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا رێک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا گوتی: "کۆبوونەوەیێکی زۆر بەرهەمدارمان هەبوو. بەپەرۆشییەوە دەڕوانین بۆ بوونی رێککەوتنێکی هەمیشەیی لە نێوان بەغدا و هەولێر. کۆبوونەوەکەمان بەرهەمدار بوو.

رێک پێری وتیشی: "ئەم دەرفەتە بەهادارە مایەی ئەوەی کە هانمان دەدات بۆ وەبەرهێنان بۆ ئەوەی ببین بە هاوبەشی یەکدی، کاتی ئەوە هاتووە کە چیدیکە جەخت لەسەر بونیادنانی ئابووری بکەینەوە، هەروەها بۆ زیندوو کردنەوەی ژێرخانی ئابووری، ئەمڕۆش لە گفتوگۆکانمان جەختمان لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی تێگەیشتنی هاوبەش کردەوە. ئەوەی دەمگەیێنێتە ئەو خاڵەی کە هۆکاری سەردانەکەی ئەمڕۆی من بۆ ئێرە، بۆ ئەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بونیادنانی ئاییندەیێک کە دەرفەتمان دەداتێ بەیەکەوە کاربکەین".

وەزیری وزەی ئەمریکا باسی لە سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی "ئێمە هەردوولامان سەرچاوە و سامانی سرووشتیمان زۆرە. لە ویلایەتی خۆم تەکساس کە لە دانیشتنەکەمان لەگەڵ جەنابی بارزانی بەراوردی هەردوولامان دەکرد کوردستان و تەکساس، زۆر شتی هاوشێوەی یەکدیان هەیە، هەردوو باسی ئەوەمان کرد کە سەرچاوەیێکی زۆری وزە لەبەردەستمان هەیە بۆ گەلی ئێمە لەوێ و هەروەها بۆ گەلی کوردستان لێرە. بۆیە ئێمە وایدەبینین لێرە دەرفەتێکی زۆر لەئارادایە بۆ بونیادنانی ئاییندەیێکی باشتر بۆ خۆشگوزەرانی و سوود وەرگرتن لەو دەرفەتانە".

لە تۆڕی میدیایی ڕووداو وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50186

Your Comment

You are replying to: .
captcha