به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێم، عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاریس، سامان جه‌میل بۆیا به‌رپرسی مه‌له‌فی كریستیانه‌كان و ئه‌ندامانی سكرتارییه‌تی نووسینگه‌ی ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسایان كرد و له‌لایه‌ن ئادریان پێنیللی به‌رپرسی كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له فه‌ڕه‌نسا پێشوازییان لێ كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق به تایبه‌تی پاش هاتنی تیرۆریستانی داعش و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی قێزه‌ونی تیرۆریستی دژ به كه‌مایه‌تییه ئایینییه‌كان و له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوو لا تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له نێوانیاندا و هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی پێكه‌وه‌ژیان له عێراق.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسیان له‌سه‌ر كرا بریتی بوون له كێشه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان له عێراق، جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی ١٤٠ و هه‌وڵدان بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
د. دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكوومه‌ت بۆ پاراستنی ژیانی كه‌مایه‌تییه ئایینییه‌كان و ڕای‌گه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم به به‌رده‌وامی هه‌وڵی داوه مافی كه‌مایه‌تییه‌كان بپارێزێت و ئه‌و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه له كوردستان هه‌یه به‌رده‌وام بێت، بێگومان ئه‌و داتا و به‌ڵگانه‌یش كه له به‌رده‌ستدان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment