به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یمه‌ن ڕیاز مۆفلن چاودێری پرسه‌کانی سووریا له یادداشتێکدا دۆخی کوردی سووریای به کاره‌ساتبار وه‌سف کردوووه و پێشی وایه هه‌ندێک هۆکار هه‌ن که مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌ستکه‌وتی کوردی سووریا دروست ده‌که‌ن.
ناوبراو ئاماژه به سه‌رکه‌وتنی چه‌ند ساڵ ڕابردووی کورد بۆ سه‌ر داعش له باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌کات و له ماڵپه‌ڕی ئه‌ی کوردی ئه‌ورووپا ده‌نووسێت: ئێستاکه پێگه‌ی هێزه‌کانی کوردی سووریا له ڕووباری فورات گونجاو نییه و به‌ره‌وڕووی شه‌ڕێکی قورس له‌گه‌ڵ داعش بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و کارناسه سیاسییه ئاماژه به دوژمنیی تورکیا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌نقه‌ره هه‌مبه‌ر داگیرکردنی ناوچه کوردنشینه‌کان و زامن نه‌کردنی پشتیوانیی ئه‌مریکا له کورد ده‌کات و ده‌شڵێت: هۆزه عه‌ره‌به‌کان که هه‌بوونی کاتیی کورد له ناوچه‌کانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به پێویست ده‌زانی ئێستا جۆرێکی‌تر به کورد ده‌ڕوانن و ئه‌م بابه‌ته له ناوچه‌ی ڕه‌قه‌دا ده‌بینرێت.
ناوبراو هۆشداری ده‌دات که هێزی سووریای دیموکرات ناتوانێت هێزێکی نوێ ڕابکێشێت و ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌ندام وه‌رگرتنی زۆره‌ملێ له نێوان عه‌ره‌به‌کان و ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه که له ئه‌نجامدا مومکینه زیانێکی قه‌ره‌بوونه‌کراوی قورس له کورد بدات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment