به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن که‌رکووکی گوتی: له به‌رامبه‌ر داخستنی باره‌گاکانیان له هه‌رێمی کوردستان سکاڵایان گه‌یاندوووه‌ته فه‌رمانگه‌ی کاروباری پارته سیاسییه‌کان و ئه‌نجومه‌نی کۆمسیارانی عێراق پێیان ڕاگه‌یاندووین له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به نووسراوی فه‌رمی داوا له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن ڕوونکردنه‌وه بدات له‌باره‌ی داخستنی باره‌گاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه‌وه و ده‌بێت هۆکاره‌که‌ی ده‌ستنیشان بکات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له کاتی پێدانی مۆڵه‌ت به ته‌ڤگه‌ری ئازادی به نووسراو داوای ئه‌ستۆپاکی ته‌ڤگه‌ری ئازادییان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی هه‌رێمی کوردستان کردوووه و ئه‌وانیش به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، ئیدی چۆن ئێستا خۆیان بڕیاری داخستنی باره‌گاکانی ته‌ڤگه‌ر ده‌ده‌ن؟
حسێن که‌رکووکی باسی له‌وه‌ش کرد که ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی باره‌گاکانیان له هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م ڕێکاره یاسایییه‌کان ده‌گرنه‌به‌ر و له چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا ته‌ڤگه‌ری ئازادی له دادگای فیدراڵی سکاڵایێکى‌تر تۆمار ده‌کات.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له کاتی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌زیری ناوخۆی عێراقیشدا که له ئێستادا به‌هۆی ناکۆکیی لایه‌نه‌کانه‌وه دیاری نه‌کراوه داوای کردنه‌وه‌ی باره‌گاکانیان ده‌که‌ن.
شایانی باسه؛ 27ی تشرینی دووه‌می 2018 حکوومه‌تی هه‌رێم به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمی باره‌گاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری پارێزگای سلێمانی داخست که کاردانه‌وه‌یێکی زۆری لێکه‌وته‌وه و حیزبه‌کانی گۆڕان و جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و... ئامانج له‌و کاره‌یان به ڕازی کردنی تورکیا وه‌سف کرد و کاره‌که‌یان ئیدانه کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment