ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌نگاوی تورکیا بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بازاڕی مێژووییی که‌رکووک ده‌گیردرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌نگاوی تورکیا بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بازاڕی مێژووییی که‌رکووک ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری ئه‌و شاره‌یه‌ و نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌که‌ی کاری عێراقه‌ نه‌ک تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی 11ی 2018 ئاگر له ‌بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری كه‌ركووک (خان خورما) كه‌وته‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ته‌واوی دووكانه‌كانی ئه‌و بازاڕه‌ سووتان و زیانێكی زۆریش به‌ر كاسبكارانی ئه‌و بازاڕه‌ كه‌وت و دوو ڕۆژ دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له ‌عێراق سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد به ‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌ سووتاوه‌كه، له ‌كاتێكدا تا ئێستا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری ئاگره‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ئازاد جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری كه‌ركووک كاری حكوومه‌تی عێراقه‌ نه‌ک باڵیۆزی توركیا، جێگه‌ی داخه‌ عێراق سه‌روه‌ری نه‌ماوه‌ چوونكه‌ هیچ مه‌عقوول نییه‌ وڵاتێكی وه‌كقو توركیا بێت و ئه‌و كاره‌ بكات".

جه‌باری نیگه‌رانیی خۆی نیشان دا له‌ قسه‌یێكی باڵیۆزی توركیا و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "باڵیۆزه‌كه‌ كه‌ هاتۆته‌ كه‌ركووک وتویه‌تی: بازاڕه‌ قه‌یسه‌رییه‌كه‌ی كه‌ركووک ئاساری توركیایه و‌ ئه‌م قه‌یسه‌ریه‌ هی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌ و خۆمان نۆژه‌نی ده‌كه‌ینه‌وه‌".

ناوبراو وتیشی: "توركیا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌ی كه‌ركووک پرس به ‌عێراق ناكات و ماڵان ده‌گه‌ڕێت، هه‌رچیێک بكات كه‌س ڕێگریان لێناكات، وه‌كوو چۆن به ‌ئاشكرا وتی: ئه‌وه‌ ئاساری توركیایه‌، توركیا هه‌رچی كردوووه‌ ده‌یه‌وێت شاره‌كانی كوردستانیش پارچه‌ پارچه‌ بكرێت و كێشه‌كان قووڵتر بكاته‌وه‌".

له‌لایێكی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک به ‌SNNی گوت: "ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاگره‌كه ‌و زیانه‌كان پێكهێنرا تا ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردوووه ‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م زوووانه‌ ڕایبگه‌یه‌نن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50131

Your Comment

You are replying to: .
captcha