بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش پەسەند کردنی سزای زیندانی کردنی هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان و سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە، ئەمڕۆ سری سورەیا ئۆندەر بۆ دەستپێکردنی سزای زیندانییەکەی کە سێ ساڵ و شەش مانگە چووە زیندانی کاندرا لە شاری ئەنقەرە.
سورەیا ئۆندەر پێش ئەوەی بچێتە ناو زیندانەکەوە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان وتی: "لەسەر قسەی خۆمان سوورین. سڵاو بۆ دۆستەکانمان. ئاشتیی و دیموکراسیی سەردەکەوێت".
رۆژی سێشەممە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ دادگای ئیستانبوڵ بڕیاری زیندانی کردنی چوار ساڵ و هەشت مانگ بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان و سێ ساڵ و شەش مانگیشی بۆ سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی پەسەند کرد کە لە ٧ی ئەیلولی ٢٠١٨ لەلایەن دادگایێکی شاری ئیستانبوڵەوە دەرچووبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment