پەرلەمانتارێکی دیکەی هەدەپە خرایە زیندانەوە

بەشی تورکیا- دوای ئەوەی بریاری زیندانی کردنی لەلایەن دادگای ئیستانبوڵەوە پەسەند کرا، ئەمڕۆ سری سورەیا ئۆندەر چووە زیندانی کاندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش پەسەند کردنی سزای زیندانی کردنی هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان و سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە، ئەمڕۆ سری سورەیا ئۆندەر بۆ دەستپێکردنی سزای زیندانییەکەی کە سێ ساڵ و شەش مانگە چووە زیندانی کاندرا لە شاری ئەنقەرە.

سورەیا ئۆندەر پێش ئەوەی بچێتە ناو زیندانەکەوە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان وتی: "لەسەر قسەی خۆمان سوورین. سڵاو بۆ دۆستەکانمان. ئاشتیی و دیموکراسیی سەردەکەوێت".

رۆژی سێشەممە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ دادگای ئیستانبوڵ بڕیاری زیندانی کردنی چوار ساڵ و هەشت مانگ بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان و سێ ساڵ و شەش مانگیشی بۆ سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپەی پەسەند کرد کە لە ٧ی ئەیلولی ٢٠١٨ لەلایەن دادگایێکی شاری ئیستانبوڵەوە دەرچووبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50064

Your Comment

You are replying to: .
captcha